جسنێکی لینجەکەڕووەکانە و لە خێزانی داکریمایسیتالیسە کە لە ٣٩ چەشن پێکهاتووە؛ کە لە سەرتاسەری جیهان دەبینرێن. ساڵی ١٨١٦ کەڕووزانی ئەڵمانی کریستیان گۆتفراید دانیەڵ نیس ڤۆن ئیسنبێک وەسفی لینجەکەڕووەکانی کرد و ناوی داکریمایسیس ستیلاتوسی لێناون. ووشەکە پێکهاتووە لە دوو بەش (داکری) واتە فرمێسک، ئەشک. هێسر، ئەسرین؛ و (مایسیس) یانی کەڕوو. واتە ئەسرینەکەڕوو یا کەڕوویەک کە شێوەی لە فرمێسک دەچێت. لەسەر درەختی مردووی گەڵاپانەکان و سنۆبەرەکان دەڕوێن. هەروەها لەسەر کۆنە تەختە و چێو و تەڕاش و ئەمانە دەڕوێن و لە هەر وەرزێکدا بێ ئەگەر هەوا شێدار بێت بۆیان هەیە بڕوێن. ئەم کەڕووانە لەسەر هەر دارێک بڕوێن نیشانەی ئەوەیە کە دارەکە زۆر رزیوە.
تەنمیوەی ئەم کەڕووە لە سەرەتدا رەنگی نارنجییەکی تڵخە و تا زیاتر کۆن دەبێ پتر دەگۆڕێت بۆ قاوەیی و روونتر دەبێت؛ و شێوە ماسیوییەکەیان دەگۆڕێت بۆ پانی.
No comments:
Post a Comment