ناژەهراوییە و ئەگەری ژەهراویبوونیشی هەیە
کوارگێکی سورمەیی تا قاوەیی سورمەییە و کاسەیەکی هەگبە ئاسای لە بنەکەیدا هەیە. لێوارەکانی کڵاوەکەی دێرەکدارە؛ و هیچ ئەڵقە و قەفێک بە قەدەکەیەوە نییە. ئەمانیتا ڤاجینەیتا لە دووا مانگی پاییزەوە تا نێوەراستی زستان دەبینرێت؛ و لە نێو شار و ئاوەدانییەکان لە پارک و نێوان شەقامەکان و زەوییە پەرێشانحاڵەکان دەڕوێت. هاوژینە لەگەڵ بەڕوو و دارە سەختەکان و گەڵادەرزیلەییەکان.
تیرەی کڵاوەکەی ٣٠ میلیمەتر تا ١٠٠ میلیمەتر دەبێت. سەرەتا هێلکەییە، پاشان دەگۆڕێت بۆ گومەزی و ئینجا پان؛ و نێوەراستی کڵاوەکەیشی بەرزاییەکی وەک مەمیلەی لێ دروستدەبێت. سەرەتا یا هەر کاتێک تەڕ بێت، دیسناکە.
شیپەڕەکانی ئەمانیتا ڤاجینەیتا بە قەدەوە نەنووساون یان کەمێک پێیەوە نووساون. رەنگیان سپیی و لە یەکترییەوە نزیکن. رەنگی گۆشتەکەی سپییە و لەکاتی بڕین یا لەتبووندا ناگۆڕێت؛ و رەنگی هاگەکانیشی سپییە.
قەدەکەی ٧٠ میلیمەتر تا ١٥٠ میلیمەتر درێژ دەبێت و تیرەی ئەستوورییەکەیشی ٥ میلیمەتر تا ٢٠ میلیمەتر دەبێت. کەمێک لای سەرووی باریکترە لەلای خواروو. رووتە یا هەندێک پوولەکەی سورمەیی باوی پێوەیە. ئەڵقەی نییە و بنەکەی لە نێو کاسەیەکدایە کە بە بەراورد لەگەڵ قەدەکە زۆر فراوانە. کاسەکە سپییە بەڵام هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ مەیلە و سورمەیی یان قاوەیی سوورباو.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment