ژەهراوی
ئەم قارچکە هەروەها بە ناوی ئەمانیتای شامپایانی ژەهراویش ناسراوە؛ و لە ئەمانیتا تۆزدارەکانە. یەکێکە لەو قارچکانەی کە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا زۆر ناسراوە؛ و رەنگە لە باشووری رۆژهەڵاتی کانەدایش بڕوێت. بە هاوژینی لەگەڵ درەختی گاگۆڕاڵ و چەشنە جیاوازەکانی سنەوبەر و بەڕوودا دەڕوێت. لە وەرزی پاییزدا بە گەل دەڕوێت لەگەڵ چەشنی ئەمانیتا موسکاریا. کاتێک کە کەسێک دەیخوات نیشانەکانی ژەهراویبوون بە ژەهری (ئایبۆتێنیک ئەسید\میووسیمۆڵی لێدەردەکەوێت.
ئەندازەی تا راددەیەک بچووکە و رەنگی کراوەیە. ووردتر بڵێین رەنگی زەرد یا بۆری کراوە تا تاریکە. تیرەی کڵاوەکەی ٢٢ تا ٩٠ میلیمەتر دەبێت و سەرەتا کاسەکە بەشێوەی تۆز هەموو کڵاوەکەی داپۆشیوە. رەنگی زیپکەکانی کەمێک کراوەترە. رەنەگەکەیان پێدەگوترێت رەنگی شامپاین. دێرەکەکانی کڵاوەکەی تەنیا لە سەدا ١٠ تا لەسەدا ٢٠ی نیوەتیرەی کڵاوەکە دەگرنەوە.
رەنگی شیپەڕەکانی سپی تا قەیماغییە و لە یەکترییەوە نزیکن.
درێژیی قەدەکەی ١٧ تا ١٠٠ میلیمەتر دەبێت و ئەستوورییەکەی٣ تا ١٦ میلیمەتر دەبێت. ئەڵقەکەیشی شێوەی داوێنەی کراسی هەیە وشۆڕدەبێتەوە. زۆر جاریش بە خێرایی ووندەبێت و نامێنێت یا بە شێوەی لەت و کوتی جیاواز بە ئەملا و ئەولای قەدەکەوە دەنووسێت.
بنەکەی بەشێوەی سەلکە و کاسەیەکی شامپاین رەنگ بە خۆیەوە هەڵدەگرێت.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment