ناخۆراکی
کارگی ئەمانیتا ڤۆڵڤەیتا یا ئەمانیتا ڤۆڵڤەیت کوارگێکی ناخۆراکییە و رەنگی سپییە. لە نزیک درەختە گەڵادەرزیلەییە رەقەکان دەڕوێت. بەشێوەی پەراکەندە یا کۆمەڵی بچووک دەبینرێت. لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەمرریکا و لە وەرزەکانی هاوین و پاییزدا دەڕوێت. رەنگە بە ئاسانی لە ئەمانیتا پۆدێرۆسا جیانەکرێتەوە. ئەم چەشنە قارچکە ئامیڵۆیدە و کاسەکەی هەگبەییە.
تیرەی کلاوەکەی٣٥ تا ٦٠ میلیمەتر دەبێت. سەرەتا کەمێک زۆپە بەڵام دوایی تەخت دەبێت و ووشک دەبێت. رەنگی سپییە و لای نێوەراستەکەی کەمێک مەیلەو قاوەییە؛ کە بە پەڵەگەلی نەرم و سپیی ناڕێک دادەپۆشرێت؛ کە رەنگە کەمێک رەنگیان بەلای قاوەیی کراوەدا بگۆڕێت. لێوارەکانی هێڵ و دێرەکی نییە یان ئەگەریش هەیبێت زۆر دیار نییە.
شیپەڕەکانی بە قەدەکەوە نەنووساون یا کەمێک پێیەوە نووساون. هەروها لە یەکتریشەوە نزیکن. رەنگیان سپی تا قەیماغییە؛ و ناوە ناوە شیپەڕەی کورتی تێدایە.
سەرچاوە
No comments:
Post a Comment