لە جیهانی زیندەزانیدا و بە تایبەتی لە کەڕووزانیدا بێ ئەوەی خۆمان ئاگادار بین، کەسانی بیانی و غەوارە کە هاتوون بۆ ووڵاتەکەمان و بەشێوەی مەیدانی لە زیندەوەرەکانی کوردستانیان کۆڵیوەتەوە، هەندێکیان زۆر راستگۆیانە و ئەمانەتدارانە هەر زیندەوەرێک کە تایبەت بووە بە کوردستان یا شوێنزا سەرەکییەکەی کوردستان بووە، بەناوی کوردستانەوە ناودێریان کردووە؛ یا لانیکەم بە ناوی ئەو ناوچەیەی کوردستان ناودێریان کردووە کە لێکۆڵینەوەکەیان تێدا ئەنجامداوە. لە ئاسک و سمۆرە و مارەوە بگرە تا گوڵ و گیا و قەوزە و کەڕوو. بە دڵنیاییەوە ئەگەر کوردان دەرفەت و دەرەتان و هۆشی ئەم کارانەیان هەبووایە، لەسەر ئەو بڕوایەم ژینگەی ووڵاتی ئێمە زۆر لەمە دەوڵەمەندترە ؛ دەکرا فرەیەک لەو زیندەوەرانەی ئێستا بە ناوی ووڵاتانی ترەوە ناسراون، لە کوردستانیش سۆراغیان بکرایە و بدۆزرایانەتەوە.
لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە ناوی ژمارەیەک لەو زیندەوەرانە دەکەم کە بە ناوی کوردستان ناسێنراون.
١- گیاڵیدیا لێسیدیۆپسیس کوردستانیکا Gyalidea lecideopsis var. kurdistanica
چەشنێک قەوزەیە، لە جیهاندا چوار چەشنی هەیە، یەکیان لە کوردستانە.
٢-ئاسکۆچیتا کوردستانیکا بووباک. Ascochyta kurdistanica Bubak
چەشنێک کەڕووە لەسەر نۆک و رووەکی تر دەڕوێت. لە جیهاندا ١١٤٨ چەشنی جیاوازی هەیە. کەسێک بە ناوی بووباک ساڵی ١٩١٤ لە باکوور و باشوور ورۆژاوای کوردستان نموونەی ئەم کەڕووەی وەرگرتووە و وەسفیکردووە.
٣- لیوتی کوردستانیکا مۆزاف. Leutea kurdistanica Mozaff
روەکێکە لە جسنی چەترییەکان وەک شویت و کەرەوز و ێمان، کەسێک بە ناوی مۆزاف لە کوردستان یەکەم جار دۆیویەتەوە و وەسفیکردووە.
٤- پلیۆسپۆرا کوردستانیکا Pleospora kurdistanica
چەشنێک کەڕووە لە خێزانی کاسەییەکان و ٦٣ چەشنی هەیە. ساڵی ١٩١٤ لەلایەن بوباکەوە وەسفیکراوە. شایانی باسە بووکاک ئەو سەردەمە کە سەردانی سێ بەشی باکوور، باشوور ورۆاوای کوردستانی کردووە ناوی ئەم هەرێمەی وەک (کوردستانی گەورە) بردووە.
٥- لیکانۆرا کوردستانیکا Lecanora kurdistanica
چەشنێک قەوزەی خەنەتیلەکەیە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی ستەینەر لە ساڵی ١٩٢١ لە باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە و وەسفکراوە.
٦- رادۆکسیکا کوردستانیکا Rhagodixa kurdistanica
چەشنێک جاڵجاڵۆکەیە نێرەکەی ٣٠ میلیمەتر و مێیەکەی ٤٠ میلیمەترە؛ ساڵی ١٩٣٦ کەسێک بەناوی بایروڵا لە پەرتووکێکدا وەسفیکردووە.
٧- مۆنتیڤیپڕا رادی کوردستانیکا Montivipera raddei kurdistanica
چەشنێک مارە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. دووای پشکنین و تاویکدنەوە دەرکەوتووە ژەهرەکەی کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان لەو ژنانەدا کە شێرپەنجە مەمکیان هەبووە.