12.2.22

جسنی قارچکە پووشووەکان



شوێن: باخی گشتی، سلێمانی
کەڕوو: کارگێک لە جسنی پووشووەکان لەسەر درەختی توو روواوە.
وێنە: محەممەد بەهادین
رێکەوت: ١١\٢\٢٠٢٢
جسنێکە لە کەرووە چێوییە تەمەندرێژکان لە خێزانی فرەسووەکان.  چەشنەکانی ئەم جسنە شێوەیان لە سمی ئەسپ دەچێت.  هەر ساڵێک چینێکی تازە بە لێوار و کەناری چینە کۆنەکەوە زیاد دەبێت؛ و ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوە کە قارچکەکە بەرەو لای خوارەوە گەشە بکات و بەرینتر ببێت.    شایانی باسە کە لای خوارووی کوارگەکە بەشی هاگزای کوارگەکەیە؛ واتە ئەو بەشەیە کە هاگ یا تۆو بەرهەمدەهێنێت.  لە ئەنجامی ئەم گەشە ساڵانەیەدا قارچکەکە بە رەنگی جیاواز و رێڕێ و چین چین دەردەکەوێت.  ئەم چەشنە قارچکانە قەدیان نییە و راستەوخۆ بە درەخت یا چێوەکەوە نووساون.   پێکهاتەکەی جیڕە  وەک دار و چێوپەمۆ.  رەنگیان، خاکی، قاوەیی، قاوەیی کاڵ تا رەشباوە.


 پووشووەکان لە زمانی ئینگلیسیدا پێیاندەگوترێت (Fomes) کە واژەیەکی لاتینە و هەروەک کوردییەکە بەو ماددە ناسک و بسۆتە  دەگوترا کە ساڵانی زوو بۆ داگیرساندنی ئاگر بەکاردەهێنرا.  بۆ ئەم مەبەستەیش کۆنە لۆکە یا چەند جۆرێک رووەک دەسووتێنران و خۆڵەمێشەکەیان دەکرایە نێو ئاوەوە.  دوای شەو و رۆژێک ئاوەکەیان دەپاڵاوت.  ئینجا قارچکەکەیان لە ئاوەکەدا دەخووساند و پاشان لەبەر خۆرەتاو ووشکیان دەکردەوە؛ بەم جۆرە پووشوو دروستدەکراو.


پووشووەکان یەکەم جار ساڵی ١٨٣٦لە لایەن ئێلیاس مانگوس فرایسەوە وەک بنجسنی فرەسووەکان ناسێنران.  تا ئێستا ٥٩ چەشن لە جسنی پووشووەکان ناسراون کە شێوە، قەبارە، رەنگ و خەسڵەتگەلی جیاوازیان هەیە.


بەشێکیان لە کۆنەوە لە بوواری دەرمانی و پزیشکیی نەریتیدا بەکارهێنراون.  بۆ وێنە بۆ تیمارکردنی برین و زام بۆ بەندکردنی خوێن لەکاتی نەشتەرگەریدا، بۆ چارەسەری مایەسیری، ناڕێکیی کارەکانی میزڵدان، بۆ چارەسەری گرفت و قەبزی و زۆر نەخۆشیی تر سوودیان لێوەرگیراوە.   هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کوارگە پووشووەکان چارەسەری شێرپەنجەی گەدە  و منداڵدان دەکەن؛ و باس لەمەیش کراوە کە پێکهاتەگەلی دژە ڤایرەس، دژە ئاوسان، دژەبەکتریا، دژە لوو و دژە شەکرەیان تێدایە.


 


10.2.22

کارگی ئەمانیتا رۆپەڵۆپوس

 ناخۆراکی 

یەکەم جار ساڵی ١٩٦٩ لە رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆزراوەتەوە و وەسفکراوە.  لە مەڵبەندەکانی نیویۆرک و تێنیسی و کارۆڵینای باکووریش هەیە و لە چیاکانی ئاپاڵاچیش زۆرە.  بەشێوەی هاوژینی لەو دارستانانەدا دەڕوێت کە بەڕوو و سنەوبەر یا بێتوولە و بەڕوویان هەیە.  لە وەرزەکانی هاوین و پاییزدا بە تەنیا یا بە کۆمەڵی بچووک دەڕوێت.  بۆنێکی قورس و ناخۆشی وەک کلۆرین یا پرۆتینی بۆگەنی لێوە دێت.


تیرەی کڵاوی ئەمانیتا رۆپەڵۆپوس ٣٠ تا ١٨٠ میلیمەتر دەبێت.  رەنگی سپییە و لە نێوەراستیدا شێوەی کەمێک زۆپ یا دەرپەڕیوە.  زۆر جاریش کە کۆن یا بۆڕ دەبێت کڵاوەکەی پتر دەکرێتەوە و تەخت دەبێت.  لێواری کڵاوەکەی ئەستوورە و هەندێک جار چەند میلیمەترێک دەکەوێتە ئەوپەڕی جەمسەری کۆتایی شیپەڕەکان.  شیپەڕەکان بە قەدەوە نەنووساون یان بە ئاستەمێک پێیەوە نووساون.  لە یەکترییەوە نزیکن رەنگیان سپی یا کەمێک زەردوەشن؛ و بڕێک جاریش شیپەڕەکان کورتن.


قەد یا بەژنی ٥٠ تا ١٢٠ تا ٢٠٠ میلیمەتر دەبێت و تیرەی ئەستوورییەکەیشی لە ٤ تا١٠ تا ٢٠ میلیمەتر دەبێتنیمچە لوولەکییە یا لای سەرووی باریکترەسپی و پتەوە و هەست دەکرێت بەشێوەی لێکدابڕاو یا لای بنەوەی قەدەکەی  ووردە تفر و زیپکەی پێوەیەبەشی بنەوەی قەدەکەی لە قووڵایی خاکدایە و شێوە گۆییەکی نیمچە لوولەکییەلە بنی نیمچە گۆیەکەیشەوە چەند زڕەرەگێک دەبینرێنقەفێکی زۆر ناسک و باریکی پێوەیە کە زۆر جار دیار نابێترەنگی هاگەکەیشی سپییە. 




سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

مەشرووم ئێکسپێرت

فڵۆرا فایندەر




1.2.22

کارگی ئەمانیتا ئۆنوستا

 لەوانەیە ژەهراوی بێ 

بە ناوی لەپیدێڵای باڕووت یا ئەمانیتای باڕووتیش ناسراوە.  قەبارەکەی بچووک تا مامناوەندییە.  کڵاوەکەی سپی تا خاکیی کاڵە و بە زیپکەی زبری قووچەکی و گۆشەدار و ناڕێک تەنراوە.

تیرەی کڵاوەکەی ١٣ تا ٧٦ میلیمەتر دەبێت و رەنگە بگاتە ١٠٠ میلیمەتریش.  شیپەڕەکانی سپین و زۆر ناخایەنێت دەگۆڕێن بۆ مەیلەوزەرد و وا دەردەکەوێت کە لە ئاودا خووساوە.

رەنگی قەدەکەی خاکیی سپیواشە؛ و پاشماوەی پەرەکەی بەشێوەی کوڵکنی یا زیپکەئاسا پێوەیە.  درێژییەکەی دەگاتە ١٥٠ میلیمەتر و ئەستوورییەکەیشی دەگاتە ١٥ میلیمەتر.  لە بنی قەدەکەیشیدا بنکێکی شێوە شێلمیی هەیە کە بە قووڵایی زەویدا رۆدەچێت. 


ئەم چەشنە کوارگە لە رۆژهەڵاتی باکووری ئەمریکا و لە کویبێکی باشوور تا ئەرکنساس و مێزووری و مەکسیکۆ. دەبینرێت.  تەنانەت لە تەکساسی رۆژهەڵات و هەرەمەکانی کەنداوی کۆستیش، لە دارستانی درەختە گەڵاڕێزۆکەکاندا و بەتایبەتی لە نزیک بەروو و گوێزی ئەمریکایی و شابەڕوو دا دەروێت.

تەنمیوەکەی جۆرێک بۆنی هاڕڕاوەی پەڵەبەر دەداتخۆراکیبوونی نەزانراوە؛ بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ژەهراوی بێت.






سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

مەشرووم ئێکسپێرت







سەمارۆغی ئەمانیتا ڵۆنجیپیس

 خۆراکیبوونی پشتڕاست نەکراوەتەوە 

قارچکێکی بچووکی ناخۆراکییە لە جسنی ئەمانیتا.  لەسەر گەڵای هەندێک چەشنە درەختی وەک بەروو، سنەوبەر و بێتوولە دەڕوێت لە چیاکانی ئاپاڵاچ لە باکووری رۆژهەڵاتی باکووری ئەمریکا.  خۆراکی فرەیەک لە زیندەوەرانە.


تیرەی کڵاوەکەی ٢٤ تا ١٠٢ میلیمەتر دەبێت.  سەرەتا نیوەگۆییە بەرەبەرە پان دەبێت.  هەندێک جاریش نێوەراستەکەی کەمێک چاڵ دەبێت.  رەنگی سپییە.  لە کاتی بۆڕبوونیدا رەنگی دەگۆڕێت بۆ خاکیی مەیلە و قاوەیی بزڕکاو.  سەرەتا رەنگی مات دیارە بەڵام دوواتر دەگۆڕێت بۆ رەخشان.


شیپەڕەکانی سپی و  کورتن و هەندێک جار لە نیوەڕێ دوواییان دێت.  کاتێک کە ووشکدەبن رەنگیان دەگۆڕێت بۆ قاوەیی.


قەدەکەی ٢٥ تا ١٤٢ ملیمەتر درێژ و ٥ تا ٢٠ میلیمەتر ئەستوورە.  رەنگی سپییە و لای سەرووی کەمێک باریکترە لە خواروو.  قەدەکە بە تایەبتی لا یسەرووی بە کۆمەڵێک تیسک داپۆشراوە کە بەئاسانی لێدەبنەوە.   گۆشتی قەدەکە کە سپییە لە کاتی زاماربووندا رەنگی ناگۆڕێت.  هەندێک جار لە شوێنی لەتبوو یا بەرکەوتوو دەگۆڕێت بۆ قاوەیی.  ئەڵقەی هەیە و ریشاڵدار و تیسکنە و خێرایەک گوم دەبێت.  


پاشماوەی کاسە بە بنی قەدەکە و سەرکەکەیەوە نامێنێت؛ یان دژوارە کە لە یەکتری جیابکرێنەوە.

خۆراکیبوونی ئەم چەشنە کوارگە پشتڕاست نەکراوەتەوە؛ هەربۆیە پێویستە لە خواردنی دووریبکرێت.  

بۆنی ناخۆش نییە، هەندێک جار کەمێک بۆنی تایید\فاف دەدات.









سەرچاوە


ئەمانیتاسیی

مەشرووم جوورناڵ




ئەمانیتا فرانچێتی

 ناخۆراکییە، لەوانەیە ژەهراوی بێ 


یەکەم جار لەفرانسە باسی ئەم کوارگە کراوە بەڵام لە هەموو ناوچە و هەرێمەکانی ئەوروپا بینراوە.  کەڕووزانی سویسی ڤیکتۆر فایۆد ساڵی ١٨٨٩ وەک رێزنان لە رووەکزانی فرانسی ئادریان رینێ فرانچێت ئەم ناوەی لەم چەشنە قارچکە نا.  ئەمانیتا فرانچێتی لە ئەورواپ و باکووری ئەفریقا و لە نزیک بەڕوو، سنەوبەر و درەختی شابەڕوو دەڕوێت.  چەشنێکی تریش هەبوو کە هەر پێیدەگوترا ئەمانیتا فرانچێتی بەڵام دوواتر دەرکەوت کە جیاوازە و ساڵی ٢٠١٣ ناوی لێنرا ئەمانیتا ئۆگۆستا.  ئەمانیتا ئەسپێرایش هاوواتای ئەمانیتا فرانچێتییە.  هەروەها یەکێکی تریش هەیە کە پێیدەگوترێت ئەمانیتا فرانچێتی لاکتێلا؛ کە هەموو سپییە جگە لە تەوقەسەری کڵاوەکەی کە زەردە و پاشماوەی پەردەکەی پێیەوە دەنووسێت.  لە مەڵبەندەکانی رۆژهەڵاتی مەدیتەرانە و لە نزیکە بەڕوو و هەندێک چەشنە درەختی تر دەڕوێت. 


ئەمانیتا فرانچێتی تیرەی کڵاوەکەی ٦٥ تا ٨٠ میلیمەتر دەبێت.  رەنگی زەردی لیمۆیی تا زەردە.  زۆر جار لێوارەکانی کاڵترە و هەندێک جار سپییە.  شێوەی نیوەگۆییە و دوواتر پتر دەکرێتەوە.  زۆر جار تەوقەسەری کڵاوەکەی تەخت دەبێت. سەر کڵاوەکەی زیپکەگەلی  قووچەکیی پێوەیە کە مەیلەو زەردن و دوواتر کاڵ دەبنەوە.   گۆشتی کڵاوەکەی سپییە و لە ئاستی قەدەکەیدا ٥ میلیمەتر ئەستوورە.  کاتێک کە زاماردەکرێت رەنگۆ دەگۆڕێت بۆ قاوەیی.  شیپەڕەکانی بە قەدەوە نەنووساون و ئازادن.  رەنگیان سپییە.


قەدەکەی ٦٥ تا٨٠ میلیمەتر درێژ و ١٨ تا ٢٠ میلیمەتر ئەستوورەپتەو و رێکە و بنەکەی کاسەی هەیە بەڵام بچووکە و چەند زیپکەیەکیش بە دیواری کاسەکەوە دیارە؛ و  لای سەرووی قەدەکەیشی ئەڵقەیەکی هەیە.  

 




سەرچاوە

ئەمانیتاسیی

ئەڵتمەیت مەشرووم