23.1.22

کوارگی ئەمانیتا باسیی

  خۆراکی 

کڵاوەکەی ٦٧ تا ١٥٢ میلیمەتر دەبێت.  رەنگی قاوەیی سووروەش تا نارنجیی تۆخە، سوورییەکەی زۆر چڕە.  لە ناوەندی کڵاوەکەدا سوورێکی قاوەیی دەردەکەوێت.  جۆرێکە بە خۆرەتاو کاڵ دەبێتەوە…. دووای ئەوە کە بۆڕ دەبێت کاسەکەی بنی نامێنێت.  پێش بۆڕبوونی کاسەکەی ەک چەند پارچەیەکی بچووک دەبینرێت.  لە ژێر توێژە سوورەکەی کڵاوەکەیەوە گۆشتەکەی سپییە وەک رەنگی نڤیشک یا زەردەواش.  لە بەشی ناوەند و لێوارەکانی کڵاوەکەی زەردە، بەشەکانی تری زەردی کاڵ یا سپییە.  کڵاوکەی لە راستی قەدەکەیدا  ٩ تا ١٣ میلیمەتر ئەستوورە و تا دەگاتە لای لێوارەکانی تەنکتر دەبێتەوە.


شیپەڕەکانی بە قەدەوە نەنووساون و ئازادن.  زۆر زۆر لە یەکترییەوە نزیک نین، تا بەرەوە لێوارەکان دێت لە یەکتری نزیکتر دەبنەوە.  رەنگیان زەردی تۆخ، زەردی نارنجی بۆ زەردی کراوەیە.  


قەد و بەژنەکەی ١٢٤ تا ١٣٧ میلیمەتر درێژ دەبێت و ١٦ تا ٢٣ میلیمەتر ئەستوور دەبێت.  رەنگی قەدەکەی زەردی کاڵ بۆ نارنجییە لەلای بەشی سەرەوە؛ و لای خوارەوەی زەردی روونە.  کاتێک دەستی لێدەدرێت رەنگۆ دەگۆڕێت بۆ قاوەیی و سیاوەشی.  قەدەکەی پتەوە و شێوەی لوولەکی تا نیمچەلوولەکییە.  قەفی دەوری قەدەکە دەکەوێتە لای سەرەوە.


کاسەکەی لووسە و رەنگی سپییە و دیوی ناوەوەی زەردی تۆخە.  ریشاڵە ووشکبووەکانی بە بنی قەدەکەوە نووساون. 

چەشەی شیرینە و بۆنێکی خۆشی قارچکی دەدات.   وەک هەموو چەشنەکانی ئەمانیتا ئەم چەشنەیش بە هاوژینی لەگەڵ درەختەکاندا دەڕوێت.   لە دارستانی سنەوبەرەکان و بەڕوەکان و چنارەکاندا دەڕوێتبە رەنگ و شێوە وەک دەستەخوشکی ئەمانتا سزاریایە.




سەرچاوە:

ئەمانیتاسیی

وێنەکە لە ویکیمێدیا وەرگیراوە





کارگی ئەمانیتا زامبیانا

ئەمانیتاسیی

  خۆراکی 

ناوە گشتییەکەی بریتییە لە قەیسەرە باریکەڵەی زامبیا.  لە کەڕووە هێمدارەکان (باسیدیۆمایسیت)ەکانە و لە جسنی ئەمانیتایە.  کوارگێکی خۆراکییە و لە ئەفریقای ناوەند هەیە و لە بازاڕەکانی ئەوێ دەفرۆشرێت.  زۆر جار تەنیا کڵئوەکەی دەفرۆشن.  هەندێک کەسیش ووسکی دەکەنەوە.  بەگوێرەی بڵاوکراوەکان ساڵی ٢٠٠٢ لە زامبیا کیلۆی بە ٣ دۆڵاری ئەمریکایی فرۆشراوە.  

ئەم چەشنە یەکەم جار ساڵی ١٩٨٠ لە لایەن کەڕووزانی بریتانیایی دەیڤید پێگڵەر و گراهام پییەرسی زامبیاییەوە وەک قارچکێکی خۆراکی وەسفی کراوە.  پییەرس سێ ساڵ پێشتر شیتەڵکارییەکی لەبارەی ئەم چەشنەوە بڵاوکردبوویەوە بەڵام وەسفی نەکردبوو.


تیرەی کڵاوی ئەم چەشنە کوارگە لە ١٠ تا ٢٠ سانتیمەتر گەورە دەبێت.  شێوەی کڵاوەکە نیوە گۆیی تا نیوە هێلکەییە و رەنگی قاوەییە.  بەڵام دوواتر کڵاوەکە دەکرێتەوە واتە پان دەبێت و لە نێوەڕاستەوە رەنگی دەگۆڕێت بۆ سپی.   کڵاوە دینسەکەکەی لووس و رەخشانە و هیچ پارچەیەکی پەردەی پێوە نابینرێت.  ئەستووریی کڵاوەکە دەگاتە یەک و نیو سانتیمەتر و لە کاتی بڕین یا لەتبووندا رەنگی ناگۆڕێت.  شیپەڕەکان سپین و بە بەژن و قەدەکەیەوە نەنووساون.

درێژیی بەژنەکەی لە ١٠ تا ١٥ سانتیمەتر دەبێت؛ و ئەستوورییەکەی یەک و نیو تا دوو سانتیمەتر دەبێت و نێوی هوڵۆڵە.  قەفێکی باریک بە لای سەرەوەی بەژنە سپییەکەوە دەبینرێت.   لە بەشی بنەوەی بەژنەکەیدا کاسەیەک دەبینرێت کە تیرەی لە ٥ تا ١٠ سانتیمەتر دەبێت.  کاسەکە قاوەییە و لە کۆتاییدا لەبەریەکدەچێت و وەک گرێ و لووی بەسەردێت. 


ئەم کوارگە وەک هەموو چەشنەکانی تری ئەمانیتا راژکەکەڕووە واتا بە هاوژینی لەگەڵ درەختدا دەڕوێت بەتایبەتی لەگەڵ درەختەکانی جسنی براکیستێجیا.    بە کۆمەڵەی بچووک دەڕوێن و لە ووڵاتانی زامبیا، زیمبابوێ، مالاوی و تانزانیا هەیەلە زامبیا بە تینتی و ندیلیما ناسراوەهەروەها بە کارگی کریسمەسیش ناسراوە؛ چونکە لە کۆتاییەکانی پاییز و سەرەتاکانی زستاندا واتە لە سەروبەندی جەژنی کریسمەس دا دەڕوێت




سەرچاوە:


ئەمانیتاسیی 


22.1.22

ئەمانیتا مارمۆراتا

 کوشندە 

ناوە گشتییەکەی بریتییە لە کڵاومەرگی مەڕمەڕی.  کڵاوی ئەم چەشنە کوارگە لە ٣٠ تا ٧٢ میلیمەتر گەورە دەبێت.  سێ رەنگی جیاوازی لێ ناسراوە.  رەنگی کەژاڵ و مەڕمەڕی، قاوەیی کاڵ و سپی.  لە راستیدا کڵاوەکەیان یەکڕەنگ نییە بۆ وێنە مەڕمەڕییەکە پەڵەپەڵەی و پەڵەی سورمەیی تۆزخ و کاڵی هەی و تەنانەت پەڵەی سپیی تێدایە.  قاوەییەکەیش بە هەمان شێوەی قاوەیی و قاوەیی کاڵی تێدا دەبینرێت؛ وەک بەردی مەڕمەڕ دەردەکەون.  بۆنێکی بەهێزی هەیە و کارگێکی ژەهراوی و کوشندەیە.  لە پاڵ جۆرێک درەختدا دەڕوێت کە ئەویش شوێنزاکەی ئوسترالیا و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیایە.

بە دەگمەن پەردەی ژێر کڵاوەکەی پێیەوە دەبینرێت؛ ئەگەریش پێیەوە بوو ئەوا وەک پەردەیەک یسپی دیارە.  شیپەڕەکانیان تێکچڕژاون یان بە قەدەکەوە نەنووساون یان زۆر بە کەمی پێیەوەنووساون.  رەنگیان سپی یا سپیی قەیماغییە.  


بەژن و قەدەکەیان ٣٠ تا ٧٠ میلیمەتر بەرز دەبێث و ٥ تا ١٥ میلیمەتر ئەستوور دەبێت.  رەنگی سپی یا سپیی قوڕاوییە.  ئەڵقە و قەفی پێوەیە و بەشێک لە پەردەکەی وەک داوێنی کراس بە قەفەکەوە شۆڕ دەبێتەوە.  

یەکەم جار ئەم چەشنە قارچکە لە باشووری ئوسترالیا بینراوە.  دوواتر لە بەهۆی هەناردەکرانی نەمامەوە لەوێوە گوازراوەتەوە بۆ باشووری ئەفریقا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.





سەرچاوە:


کینگ فیشەر مەشروومس


ئای ناچراڵیست





خۆت خاکی زەویوزارەکەت تاقیبکەرەوە

 

ئەم شێوازەی خوارەوە رێگایەکی باشە بۆئەوەی پێش چاندن و روواندنی بەرهەمەکانت دڵنیا بیت لەوە کە چ جۆرە خاکێکت هەیە.  هەمووی یەک یا دوو رۆژی پێویستە و ئاکام و ئەنجامەکەت دەست دەکەوێت.

ئەم تاقیکردنەوەیە پشکنینێک نییە بۆ زانینی چەندایەتی و چۆنایەتیی کانزاکان و ترشی و تفتی، بەڵکوو بۆ ئەوەیە ئەو خاکەی هەتە و نیازت هەیە کاری لەسەر بکەیت، بەر لە چاندن بیناسیت و ئەگەر پێویست بوو چاکی بکەیت.  بۆ ئەم مەبەستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

١- لە گۆشەیەکی زەوییەکەت چاڵێکی بچووک بە قووڵایی ١٦ سەنتیمەتر بکەنە.  ئینجا چەند مشتێک لە خاکەکەی لە قووڵاییەکەوە بهێنە دەرەوە.

٢- دەفرێکی شووشە، لەوانەی ساڵانی زوو بۆ ئاوەتەماتە بەکاردەهێنران، بهێنە و سێ یەکی پڕ بکە لە خاک.

٣- ئینجا تا سێ چارەکی شووشەکە پڕ بکە لە ئاو.

٤-  دەمی شووشەکە قایم ببەستە و بۆ ماوەی ٢-٣ خولەک بیشڵەقێنە.

٥- ماوەی ٢٤ تا ٤٨ هنگار لە شوێنێک دایبنێ و مەیجوڵێنە.

٦- دووای ئەو ماوەیە بەئەسپایی شووشەکە لە شوێنێک دابنێ و بە ووردی لێی بروانە.

ئەو چینەی کە لە بنی شووشەکەدایە لە هەموو بەشەکانی تر قورسترە بریتییە لە لم.  چینی سەر لمەکە لیتەیە. واتە تێکەڵاوێکە لە گەردیلەی زۆر ووردی لم و قوڕ.  چینی  سەرووتر  بریتییە لە قوڕ؛ کە بە شێوەی سروشتی چەسپناکە و بەکاردەهێنرێت بۆ دروسکردنی خشت و دەفر و کەرەستەی گڵینە.

ئەو چینەیش کە دەکەوێتە سەر رووی ئاوەکەوە کۆمپۆستە.  واتە پێکهاتووە لە پارچە و گەردیلەی وورد و بچووکی دار و دەوەن و چیلکە و گەڵا و…


ئێستا تۆ بەگوێرەی ئەستووریی چینەکان دەتوانیت ئاکام و ئەنجامی خاکی زەوییەکەت بەدەست بهێنیت. بۆ وێنە: گریمان لمەکە کەمێک زیاتر لە نیوەی ئەستووریی هەموو خاکەکەی لە ئاوەکەدا پێکهێناوە، مانای ئەوەیە لە سەدا شەستی خاکەکەت لمەئەگەر لیتەکەیش نیوەی لمەکەی پێکهێنابێت، کەواتە ئەویش  دەکاتە سەدا سی.  لە سەدا دە دەمێنێتەوە بۆ قوڕەکە

کەواتە زەوییەکەت لمی زۆرە و دووای ئاودان خێڕا هەڵدەچۆڕێت؛ و نم و شێی نابێت یا زۆر کەم دەبێت.  بۆ چاککردنی خاکی زەوییەکەت پێویستە چینێک کۆمپۆست بە سەر زەوییەکەتدا بڵاو بکەیتەوە.   چینە کۆمپۆستەکە گەرەکە لانیکەم پێنج سانتیمەتر ئەستوور بێت.  ئەم کۆمپۆستە ئاو لە خۆیدا هەڵدەگرێت؛ و ووردە ووردە  دەیداتە خاکەکە و ناهێڵێت زوو ووشک ببێتەوە.




کەڕووەکانی جسنی نیۆلێکتا

 

جسنێکی کەڕووە کاسەدارەکانە کە تەنمیوەیان لە شێوەی نەرمەی گوێیە و بێ لکە و رەنگیان زەردی کراوە، نارنجی و زەردی سەوزباوی کاڵە.  شێوە زوڕنایی، لووس، گۆشتن و وەک ستوونێک تا هەفت سانتیمەتر بەرز دەبن.  لە زمانی ئینگلیسی دا بە رووەکی لەم شێوەیە دەوگوترێت زمانی زەوی.  نیۆلێکتا تاکە جسنێکە سەر بە خێزانی نیۆلێکتاسییەکانە و ئەمیش تاکە خێزانێکی سەر بە سانی نیۆلێکتاڵەکانە.  هەروەها نیۆلێکتاڵەکانیش تاکە سانێکی سەر بە نیۆلێکتۆمایستەکانە، کە سەر بە تافرینۆمایکۆتینایە لە تیرەی ئاسکۆمایکۆتا یا کاسەییەکان.

چەشنەکانی ئەم جسنە لە ئاسیا، باکووری ئەمریکا، باکووری اێوروپا و باشووری برازیل هەنهەموویان بە هاوژینی لەگەڵ درەختاندا دەژیێن؛. لانیکەم یە ک دانەیان بە ناوی نیۆلێکتا ڤایتەڵیان لەسەر ووردە رەگەکانی خانەخوێکەی دەڕوێت؛ بەڵام نەزانراوە کە مشەخۆر\مفتەژییە یا هاوژینە یا بەرژەوەندهاوبەشە؛ گوایە خۆراکیشە؛ بەڵام ئاماژەیەک بە ژمارەی چەشنەکانی نەکراوە.