23.7.22
مووزەی کوارگ لە زاگرێب
22.7.22
کۆردیسێپس گەنی
چەشنێک کەڕووە لە خێزانی کۆردیسێپیتاسیی و لە جسنی کۆردیسێپسەکانە. یەکەم جار لەلایەن رووەکناسی ئوسترالیایی رۆناڵد کامپبێڵ گەنەوە ناسێندراوە و ناوی لێنراوە (سفایریا گەنی) بەڵام دوواتر گوازرایەوە بۆ جسنی کۆردیسێپس. ئەم کوارگە لە ناوچەکان ئانهوی، گوانگدۆنگ، گیجوو، هێنان، هوونان، جیانسی، سیچوان و یوونانی چین و هەروەها لە ئوسترالیا دەڕوێت.
ئەم قارچکە لەو شوێنانە دەڕوێت کە کولانەی مارزیوەی (لێپیدۆپتێران)ە. لە راستیدا لە سەری بێچووی مارزیوەکەدا گەشەدەکات و دەڕوێت. مارزیوەکە کاتێک کە تووشی ئەم کەڕووە دەبێت دەچێتە قووڵایی کولانەکەیەوە. کەڕووەکە گەشە دەکات و گەورە دەبێت و سەرەنجام لە خاک دێتە دەرەوە.
بە شێوەی بنی مێڵی سپی و مشکی لە خاک دێتە دەرەوە. ٣٦ تا ٥٢ میلیمەتر درێژ دەبێ و پانییەکەیشی لە نێوان ٤ تا ٩ میلیمەتر دەبێ.
ئەم چەشنە کوارگە زۆر گرانە و نرخی کیلۆیەکی دەگاتە ٢٠٠٠ دۆڵار.
28.6.22
کەڕووەکانی جسنی پۆداکسیس
کەڕووەکانی جسنی پۆداکسیس جسنێکن لە نێوان کارگ و پسڵەدا. نە بە تەواوی قارچکن و نە بە تەواویش پزلیکن؛ هەربۆیە پێیان دەگوترێت کەڕووی سیکۆتیۆید. وەک کوارگ قەد و باڵایان هەیە بەڵام شێوەی کڵاوەکەیان هێلکەییە و وەک پسڵە گۆشتنە؛ لە هەمان کاتدا شێوەی زۆر لە کارگی کۆپرینووسی نەکراوە دەچێت. پێکهاتەکەیان لە کوارگی ئاسایی رەقترە. ژمارەی چەشنەکانی ئەم جسنە نزیکەی پەنجا چەشنە و بە هەموو ناوچە و مەڵبەندەکانی جیهان دا بڵاون و بە زۆری بە شێوەی تاک یا کۆمەڵ و لە شوێنی لمین، رەق و ووشک دەڕوێن. نزیکەی پەنجا چەشنیان لێ ناسراوە. شیپەڕەیان نییە و لە کاتی پێگەیشتنیان دا نێوەکەیان تۆزێکی قاوەیی یا مەیلە و رەشی تێدایە. لە ناوچە گەرمەکان کەڕووەکانی پۆداکسیس لەو شوێنانە دەڕوێن کە شارە مۆرانەن. واتە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان مۆرانەکان و کەڕووی پۆداکسیس دا هەیە.
مەردمە رەسەن و خۆجێییەکەی ئوسترالیا ئەم جۆرە کەڕووە بۆ رەنگکردنی پرچی سپی و روخساریان بەکاردێنن. هەروەها لە رەنگڕێژیش دا بەکاردەهێنرێت. لەگەڵ میز یا ئامۆنیا تێکەڵ دەکرێت و رەنگی سوور یا رەشی لێ بەرهەم دەهێنرێت. لە رووی خۆراکیشەوە ژەهراوی نین بەڵام خواردنیان نەبووەتە نەریت.
سەرچاوە:
2.5.22
زیانەکانی کارگی شیزۆفیلوم کۆمیوون
21.4.22
مایکۆڤایرەس یا کەڕوونیتگ
مایکۆ ووشەیەکی یونانییە و واتای کەڕوو دەگەیەنێت. ڤایرەسیش ووشەیەکی لاتینە بە واتای تەنێکی زۆر زۆر وورد بچووک. هەروەها بە مایکۆفەیجس یش ناسراوە. بەم جۆرە نیتگ (ڤایرەس)انە دەگوترێت کە تووشی کەڕوو دێن. زۆربەی مایکۆڤایرەسەکان جینۆم و گەردیلەگەلی یەکسانی ئار ئێن ئەی (dsRNA )یان هەیە، بەڵام نزیکەی لەسەدا سیی ئەوان جینۆمگەلی( +ssRNA)یان هەیە. شایانی باسە کە ساڵی ١٩٧١ ڤایرەسزان دەیڤید باڵتیمۆر ڤایرەسەکانی لەسەر بنەمای ئاکاریان دابەش کرد بە سەر هەفت دەستەدا کە ئەمانەن:
Group I: double-stranded DNA viruses |
Group II: single-stranded DNA viruses |
Group III: double-stranded RNA viruses |
Group IV: positive sense single-stranded RNA viruses |
Group V: negative sense single-stranded RNA viruses |
Group VI: single-stranded RNA viruses with a DNA intermediate in their life cycle |
Group VII: double-stranded DNA viruses with an RNA intermediate in their life cycle |
مایکۆڤایرەسەکان دەتوانن لە تەنێکەوە بۆ تەنێکی تر بگوازنەوە تا کەڕوویەکی تەندروست تووش بکەن.
بۆ یەکەم جار لە درەنگانی ساڵی ١٩٤٠ کاریگەرییەکانی مایکۆڤایرەس لەسەر کارگی ئەگاریکوس بیسپۆروس تۆمارکراو و ئەوسا پێی دەگوترا دەردە فرانسە. هۆڵینگس م. سێ جۆرە ڤایرەسی جیاوازی لە هاگداندارە نائاساییەکاندا دۆزییەوە. ئەمە لە کۆتاییدا بوو بە سەرەتایەک بۆ زانستی مایکۆڤایرۆڵۆجی یا کەڕوونیتگزانی.