23.11.21

هیوومیک ئەسید



ترشی هیوومیک ترشییەکی ئۆرگانیکە دەوڵەمەندە بە کاربۆن کە لە هیوومەیتەوە بەدەستدەهێنرێتماددەیەکی خاسناکی خاکە، پەرە بە بڵاوبوونەوەی کەڕووەکان دەدات و وەک ماددەیەکی بەندی سروشتییەهەروەها رێگەدەگرێت لە نەمانی خۆرا و ووزە لە خاکدا، و هەروەتر خاک لە ژەهراویبوون دەپارێزێتپەرەدەدات بە فراوانبوون و بەهێزبوونی رەگ؛ و رێگەدەگرێت لە سووتانی ئەو کاربۆنە سوودمەندە کە بەشێوەی ئاسایی  لەگەڵ پیتاوەرەکانی نایترۆجیندایە.













سەرچاوە



مایکۆپڵازما



مایکۆپلازما جسنێکی بەکتریاکانە کە دیوارەخانەی بە دەوری پەردەی خانەوە نییەئەم خەسڵەتە وایکردووە کە بە شێوەی سروشتی بەرهەڵستیی ئەو ژیدژانە بکات کە پێکهاتەی دیوارەخانە دەکەنە ئامانجبۆیان هەیە کە مشەخۆر\مفتەژی بن یا گەندەژی بنهەندێکیان بیماریزان لە مرۆڤدا، لەوانە مایکۆڵازما نیۆمۆنیا و مایکۆپڵازمان جێنیتاڵیەمچەشنەکانی مایکۆپڵازمان بجووکترین جۆری خانەی بەکتریایین کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە.








سەرچاوە:

مایکۆتا



مایکۆتادەرمانێکی دژەکەڕوو و دژەبەکتریایە بەشێوەی تۆز و کرێم هەیە.   بۆ چارەسەریی سووتانەوەی نێوان پەنجەکانی پێ بەکاردەهێنرێت و هەم بەکتریاکان و هەم کەڕووەکانی دەکوژێت.   کرێمەکەی بۆ ئالوودەزایی کەڕوویی پێستی و چەند نەخۆشیی تریش بەکاردەهێنرێت













سەرچاوەکان:



مایکۆسۆرب



مایکۆسۆرب کەڕووژارێکی  جەغزگوشادی داهێنراوە ئەو خۆراکە تەواویەرانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە لە هەوێنەوە سەرچاوە دەگرنبۆ ئامادەکردنی مایکۆسۆرب جۆرێکی دیایکراو لە هەوێن لە بارودۆخێکی گونجادا دەڕوێندرێت، کەرتدەکرێت و ناچالاک دەکرێت تا گلوکۆمانی دیوارەخانە جیابکرێتەوە لە باقی خانەی هەوێنەکەئینجا گلوکۆمانەکە کاری لەسەر دەکرێت تا توانستەکەی بەرەو ژوور ببردرێت بۆ ئامبازبوون لەگەڵ کەڕووژارەکانمایکۆسۆرب قووت نادرێت،  هەر بۆیە ئەو ژارناکانە کە ئامبازی دەبن لەگەڵ دەردراوەکانی لەش فڕێدەدرێنە دەرەوە.





سەرچاوە:

مایکۆستاتین سوسپێنشن



مایکۆستاتین سوسپێنشن دەرمانێکە بۆ چارەسەری ئالوودەزایی کەڕوویینی ناودەم بەکاردەهێنرێتنیستاتین ماددەیەکی دژەکەڕووە کە دەتوانەث گەشەی کەڕووەکان پەکبخات.   بەڵام پێویستە فەرامۆش نەکرێت کە ئەم دەرمانە بۆ ئالوودەزایی کەرووین لە خوێندا بەکارناهێنرێتئەم دەرمانە پێویستە ئەوەندەی پزیشک بۆ نەخۆشەکە دیارییدەکات، هەمووی بەکاربهێنرێت چونکە وازهێنان لە بەکارهێنانی لە نیوەی رێگادا، دەبێتە هۆی ئەوە کە نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە.



سەرچاوە: