23.11.21

مایکۆسۆرب



مایکۆسۆرب کەڕووژارێکی  جەغزگوشادی داهێنراوە ئەو خۆراکە تەواویەرانە پێکەوە پەیوەست دەکات کە لە هەوێنەوە سەرچاوە دەگرن.  بۆ ئامادەکردنی مایکۆسۆرب جۆرێکی دیایکراو لە هەوێن لە بارودۆخێکی گونجادا دەڕوێندرێت، کەرتدەکرێت و ناچالاک دەکرێت تا گلوکۆمانی دیوارەخانە جیابکرێتەوە لە باقی خانەی هەوێنەکە.  ئینجا گلوکۆمانەکە کاری لەسەر دەکرێت تا توانستەکەی بەرەو ژوور ببردرێت بۆ ئامبازبوون لەگەڵ کەڕووژارەکان.  مایکۆسۆرب قووت نادرێت،  هەر بۆیە ئەو ژارناکانە کە ئامبازی دەبن لەگەڵ دەردراوەکانی لەش فڕێدەدرێنە دەرەوە.





سەرچاوە:

مایکۆستاتین سوسپێنشن



مایکۆستاتین سوسپێنشن دەرمانێکە بۆ چارەسەری ئالوودەزایی کەڕوویینی ناودەم بەکاردەهێنرێت.  نیستاتین ماددەیەکی دژەکەڕووە کە دەتوانەث گەشەی کەڕووەکان پەکبخات.   بەڵام پێویستە فەرامۆش نەکرێت کە ئەم دەرمانە بۆ ئالوودەزایی کەرووین لە خوێندا بەکارناهێنرێت.  ئەم دەرمانە پێویستە ئەوەندەی پزیشک بۆ نەخۆشەکە دیارییدەکات، هەمووی بەکاربهێنرێت چونکە وازهێنان لە بەکارهێنانی لە نیوەی رێگادا، دەبێتە هۆی ئەوە کە نەخۆشییەکە سەرهەڵبداتەوە.



سەرچاوە:


مایکۆسیس فەنگۆیدس



مایکۆسیس فەنگۆیدس نەخۆشییەکی پێستییە.  هەرچەند لە ناوەکەیەوە وا دەردەکەوێت کە نەخۆشیی کەڕوویینە بەڵام لە راستیدا کەڕوویین نییە.  سەرەتای دروستبوونی بە نیشانەیەک وەک داڕووشانێکی پێستی دەستپێدەکات.  بەرەبەرە زیاد دەبێت، لەوانەی چەند ساڵەک بخایەنەت.  لە سەرەتادا وەک بیرۆ و ئەکزیما دەردەکەوێت؛ بەتایبەتی لەو شوێنانەی لەش دروستدەبێت کە بەشێوەی ئاسایی دادپۆشرێن و تیشکی خۆر بەریان ناکەوێت.  وردە وردە پەڵەکە ئەستوور دەبێت.  لەوانەیە هەندێک جار  رەنگی پێستەکە سوور بێتەوە.  هەندێک کەس گرێیەک لە بن پێستەکەیاندا دروستدەبێت.  تا وایلێدێت کە ژان دەکات و زووخاوی لێوە دێتە دەرەوە.  بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم نەخۆشییە پێویستە پارچەیەک لە پێست جیابکرێتەوە و لە ئەزموونگە بدەوێندرێت.











سەرچاوە:

مایکافەنجین یا مایکامین



مایکامین یا مایکافونجین دەرمانێکی دژەکەڕووە کە بەرەنگاری ئەو ئالوودازییە دەبێتەوە کە بە هۆی کەڕووەوە دروست دەبێت.  بۆ چارەسەری ئالوودەزایی زارکولیی کەڕوویین و هەبوونی کەڕوو لە خوێندا بەکاردەهێنرێت؛ و  هەروەها دەتوانێت پێشگیری لە دروستبوونیشی بکات.  ئەم دژەکەڕووە دەکرێ بۆ منداڵی چوار مانگە تا گەنج و بۆڕواران بەکاربهێنرێت.  بۆی هەیە کەسانێک پێی هەستەوەر بن.  نیشانەکانی هەستەوەریش بریتین لە تەنگەنەفەسی،  هەستکردن بە بوورانەوە، ئاوسانی روخسار، لێوەکان، زمان و گەروو.







سەرچاوە:





مایکۆبەکتریا یا کەڕووەبەکتریا



مایکۆبەکتریا یا کەڕووەبەکتریا یەکێکە لە جسنەکانی ئەکتینۆبەکتریا، خێزانێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە پێیدەڵێن مایکۆبەکتریاسیی.  لەم جسنە پتر لە ١٩٠ چەشن ناسراوە.  ئەمانە بەکتریای شێوە تەلن و  چەشنی بیماریزایان تیادایە کە شیردەرەکان تووشی نەخۆشیی زۆر گران دەکەن؛ وەک مایکۆباکتریەم تیوبەرکۆلیسیس کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی سیل.  هەروەها  مایکۆباکتریەم لیکرای کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی گولی.  
وەک لە بابەتگەلی تردا ئاماژەی بۆ کراوە پێشگری مایکۆ لە زمانی یونانیدا واتە کەڕوو.  کاتێک کە دەگوترێت مایکۆباکتریا مەبەست ئەوەیە کە تێ بینی کراوە ئەم بەکتریا کاتێک کە لە سەر چاندی تاقیکاری دەڕوەندرێت بە شێوەی بەکتریایەکی برشوو دەردەکەوێت.



سەرچاوە: