22.11.21

مایکۆجێڵ یا کەڕوولەرزەک



 جۆرێکە لە لەرزەک کە کەف دەکات و بۆ پاراستن و پاک راگرتنی پێستی روخسار و سەر بەکاردەهێنرێت.
هەروەها جۆرێکە لە لەرزەک کە لە رەگەکەڕوو  دروست دەکرێ و لە کاروباری روواندندا سوودی لێوەردەگیرێت.  هاوکاریی  رووەک دەدات بۆ دەرکردن و بەهێزکردنی رەگ و ریشە.  هەروەها وەک هەتوان بۆ چارەسەری نەخۆشیی سمی ئەسپ بەکاردەهێنرێ


سەرچاوە:

مایکۆهایدراڵین



مایکۆهایدراڵین جۆرە دەرمانێکی دژەکەڕوویە بۆ چارەسەری ئەندامی زاووزێی ژنان بەکاردەهێنرێ.  ئەم حەبە جینیکۆڵۆجیکاڵە ماددەیەکی دژەکەڕووی تێدایە لە خێزانی  میدازۆڵ.  بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشینی مایکۆسیس لە زێی ژناندا بەکاردەهێنرێت.  ئەو کسانەی بە میدازۆڵ هەستەوەرن نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنن.  




سەرچاوە:

مایکۆهێربیساید یا کەڕووەگیاکوژ


مایکۆهێربیساید یا کەڕووەگیاکوژ بەو دەرمانانە دەڵێن کە لە کەڕوو دروستکراون و توانستی کوشتنی رووەکیان هەیە.
 مایکۆهێربیسایدەکان  وەک ماددەیەکی زیندەزانی کاردەکەن و پێکهاتەیەکی ژەهرناک دروستدەکەن کە دەتوانێت دیواری خانەی ئەو رووەکە دەتوێنێتەوە کە کراوەتە ئامانج.   بە پێچەوانەی گیاکوژە نەریتییەکان، کەڕووەگیاکوژەکان دەتوانن خۆیان بەرهەم بهێننەوە و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە خاکدا بمێننەوە تا ئەو رووەکانە لەناوببەن کە دووبارە دەڕوێنەوە. 
ئەم کارەیش بەرهەمی پێکەوەکارکردنی زانایان و کۆمپانیاکانە کە توانراوە پێکەوە فۆرمیولاگەلی جیاواز و بەرهەمی جیاواز و سەرکەوتوو پێشکەش بکەن.


سەرچاوە:





مایکۆهێرب یا کەڕووگیادەرمان


مایکۆهێرب کۆمەڵێکی تێر و تەواوی قارچکی ووزەبەخشە کە پێکهاتووە لە ١٥ قارچک.   ئەم قارچکانە  کە بۆ مەبەستی چارەسەری
نەخۆشی یا بەهێزکردنی لەش بەکاردەهێنرێن پێیاندەگوترێت مایکۆهێرب واتە کەڕووگیادەرمان.  ئەم قارچکانە بە شێوازی ئاڵەت و بەهارات و رووەکە دەرمانیەکانی تر ئامادەدەکرێن و بۆ چارەسەری بەکاردەهێنرێن.  بۆ ئەم مەبەستەیش لە هەندێک ووڵات کۆمپانیای تایبەت بەمەیان کردووەتەوە و وەک  پرۆژەی گەورە  گەیاندوویانەتە ئاستی بازرگانی.





سەرچاوە:



مایکۆتۆکسین



لە وشەی مایکۆ و تۆکسینی یونانی وەرگیراوە کە بە ماناوی کەڕووی ژەهرین، کەڕووژار دێت.  ژەهرێکە بەهۆی ریزەندامەکانی شانشینی کەڕوو بەرهەمدێت و توانستی بیمارکردن و نەخۆشکردنی و کوشتنی هەرکام لە مرۆڤ و ئاژەڵەکانی هەیە. ژەهراویبوون بە ژەهری کەڕوو نیشانەگەلی جیاوازی هەیە و بەگوێرەی جۆرەی ژەهرەکان نیشانەکانیش جیاوازن.









سەرچاوە: