23.3.21
روواندنی کوارگی سەدەف لەلایەن کاک سیراجەددین مەحموود
11.3.21
ژەهر
لەم بابەتەدا باس لە ژەهری ئاژەڵ دەکرێت کە وەک ئاماژەی بۆ کرا لە زمانی ئینگلیسیدا پێیدەگوترێت ڤێنەم. ڤێنەم دەردراوێکە کە زۆربەی جاران کوشندەیە؛ و لە ئەندامێکی ئاژەڵەوە دەردەدرێت، بەهۆی رژێنگەلی تایبەتەوە بەرهەمدێت کە بە زۆری پەیوەستن بە دڕک، ددان، نێش، چزوو یا هۆکارە سمەکەکانی ترەوە. شایانی باسە کە دەردانی ژەهر لەلایەن ئاژەڵەوە بە مەبەستی کوشتن یا سڕکردن و پەکخستنی نێچیرەکەیەتی؛ یان تەنیا بۆ بەرگری لە خۆیەتی. هەندێک لە ژەهرەکانیش وەک شلەیەکی هەرسکەر ئاژەڵەکە بۆ قووتدانی نێچیرەکەی بەکاریدەهێنێت.
جگە لە ئاژەڵ، رووەک و کەڕووەکانیش ژەهریان هەیە کە واژەی ڤێنەم ژەهری ئەمان ناگرێتەوە. تام و چێژی ژەهر بەگشتی تێکەڵاوێکە لە تیژ و توونی و ترشی و تاڵی؛ و لە زیندەوەرێکەوە بۆ یەکی تر دەگۆڕێت. ژەهرەکان کاریگەرییان لەسەر لەشی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی تر جیاوازە؛ و پێکهاتەکەیشیان جیاوازە. بەگشتی ژەهرەکان پتر لە ٢٠ پێکهاتەی جیاوازیان تێدا هەیە؛ و پێکهاتوون لە تێکەڵاوێکی پرۆتینەکان، چزێنەکان، ماددە گەردیلەییەکان، ترشە ئەمینیەکان، کاربۆهایدراتەکان و تاد.. هەروەها زۆر جۆرە ئایۆنی کانزایی جیاوازیان تێدایە کە دەکرێت سۆدیەم، کالیسیەم، پۆتاسیەم، مانیزیەم و تۆتیا بگرنە خۆ. هەندێک لە پێکهاتەکانی ژەهرەکان کاریگەریی جیاوازیان لەسەر مرۆڤ هەیە بۆ وێنە کاریگەرییان لەسەر خوێن مەیین، رێکخستنی گوشاری خوێن، دەمارەکان و ماسوولکەکان هەیە و تەنانەت لە دەرمانسازیدا، یا وەک کەرەستەی پشکنین\دەویان و وەک دەرمانی چارەسەریش بەکاردەهێنرێن. لە چەند ساڵی دواییدا لە رۆژهەڵات و باکووری کوردستان چەند ناوەندێکی کەسی کراونەتەوە بۆ بەخێوکردنی دووپشک بە مەبەستی گرتن و فرۆشتنی ژەهرەکەیان؛ گوایە ئەم ژەهرە بە نرخێکی گران هەناردەی ووڵاتانی خۆراوا دەکرێت؛ و ئەوان بۆ مەبەستی پزیشکی و دەرمانی بەکاریان دەهێنن.
لە چیرۆکی برایمۆک دا گوتراوە: دوای ئەوەی چەند ساڵێک برایمی مەلا زێندینان میرشێخی بە نەخۆشی و بە سواری کەر بە ووڵاتاندا گێڕاوە، رۆژێک لە مەزرا و چۆڵەوارییەک میرشێخ دەڵێت برایم برسیمە، چی هەیە بیخۆم؟ برایم دەڵێ میرشێخ حاڵی حازر هیچمان نییە، سەبرت هەبێت، وا رانەمەڕێک لەو بەرە دیارە دەچم بەڵکوو جامە شیرێکم بدەنێ بۆت دەهێنم نانی پێ بخۆ. برایم دەڕوات و شیرەکە دەهێنێت. تەماشا دەکات نانیشیان پێنەماوە. دەڵێت کەمێک راوەستە تا دەچمەوە لای شوانەکە داوای نانی لێدەکەم. میرشێخیش بە نەخۆشی و برسێتی لە بن سێبەری کەرەکە ڕاکشاوە. لەبەر هیلاکی و نەخۆشی و برسێتی خەویلێدەکەوێت. برایم کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت مارێک خەریکی خواردنەوەی شیرەکەیە، هەرکە هەست بە هاتنی برایم دەکات، دەڕشێتەوە نێو شیرەکە و رادەخوشێت دەڕوات. برایم سەرەتا دەیەوێت شیرەکە فڕێبدات بەڵام دووایی دەڵێت وەڵڵاهی دەیدەمێ با بیخواتەوە یا پێی چاک دەبێت، یا دەمرێت و گیانی ئاسوودە دەبێت و منیش لەو گرفتارییە خوتاردەبم. دوای تاوێک کە میرشێخ لە خەو هەڵدەستێت، برایم نانەکەی بۆ لە شیرەکە دەگوشێت و دەیکاتە تڵیت و دەیداتێ. چاوەڕوانی مردنی دەبێت. بەڵام لە دوای خواردنەکە، میرشێخ دەڵێت برایم هەستدەکەم ئازارم کەمترە! دووای هەفت ساڵ ئەوە یەکەمجار بوو قسەی وا لە میرشێخ ببیستێت! لەو رۆژە بەدوواوە رەوشی تەندروستیی میرشێخ بەرەو چاکی دەچێت و تا وایلێدێت هەموو لەشی وەک مار کاژ فڕێدەدا و بە تەواوی چاک دەبێتەوە.
3.3.21
زڕەگوڵ یا کەڕووی لاساکەرەوە
ئەی: زڕەگوڵێکی تازە پشکووتوو بی: زڕەگوڵێکی بۆڕ واتە پێگەیشتوو سی:کەرتکراوێکی گوڵی زایریس سورینامێنسیس دی: گوڵەکی زایریس سورینامێنسیسی تەندروست |
24.2.21
کەڕوویەکی خاوەن یادگە
19.2.21
هەویرترش
کاتێک کە نان دەپێژن گونتکێک لە هەویرەکە لە کەوڵ و خوانی نانکردندا هەڵدەگیرێت بۆ ئایندە؛ هەرکاتێک پێویستیان بە نانپێژان بێت، ئەو گونتکە هەویرە هەڵگیراوە لەگەڵ هەویری تازە تێکەڵدەکەن تا یارمەتی بدات لە خێرا هەوکردنی هەویرەکە. بەم گونتکە هەویرە دەگوترێت هەویرترش.هەویر دوای ئەوە کە دەمێنێتەوە سەرنجی کۆمەڵێک بەکتریا بۆ لای خۆی رادەکێشێت و دوای ئەوە کە شەکرەکانی نێو هەویرەکە دەگۆڕێن بۆ ترشی لاکتیک و دەبنە هۆی ترشبوونی هەویرەکە. گازی دوانۆکسیدی کاربۆن کە دەیەوێت بێتە دەرەوە بەهۆی جیڕیی پێکهاتەکەوە لە پۆرگی جیاجیادا قەتیس دەبێت و بەمجۆرە هەویرەکە بەرزدەبێتەوە و هەڵدەفزێت و دەڵێن هەویرەکە هەڵهاتووە. باوترین بەکتریاکانی نێو هەویرترش لاکتۆباسیلوسەکانن کە چەشەی ترش دەدەن بە نان. ئەم ماددە ترشە کە لە ناندا هەستیپێدەکرێت، سوودی دژەئۆکسانی هەیە و لەش لە نەخۆشی دەپارێزێت. هەرسکردن ئاسانتر دەکات و یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی گلووتین کە لە زۆر کەسدا گرفت بۆ هەرسکردن ساز دەکات.شێوازی ئاسان و گرنگ بۆ دروسکردنی هەویرترش بەمجۆرەیە: ٢٥٠ گرام ئارد، ٢٥٠ گرام ئاو لەگەڵ هەشت گلە ترێ تێكەڵاو دەكرێت ماوەى سێ رۆژ دادەپۆشرێت. دواى سێ رۆژ سەيری دەكرێت و دەپشكنرێت بۆ دڵنيابوون لە خراپ نەبوونى. شایانی باسە کە گلە ترێیەکان نابێ بشۆرێنەوە چونکە بەشی زۆری کەڕووەکەیان لەگەڵ ئاودا دەڕوات. ئينجا بۆ سێ رۆژى تريش دەمێنێتەوە. دواى ئەوە پێدەگات. ئەوسا ٣٠٠ گرام لە هەويرترشەكە لەگەڵ ٣٠٠ گرام ئاو تيكەڵدەكرێت بۆ بەكارهێنان وەك هەويرترش. شایانی باسە کە هەویرترشەکە لە چ جۆرە ئاردێک دروستدەکرێت، باشترین کار ئەمەیە کە بۆ هەمان جۆر هەویر بەکاربهێنرێت؛ چونکە بۆی هەیە هەر جۆرێک ئارد سەرنجی جۆرێک کەڕووی تایبەت بۆ خۆی رابکێشێت، هەربۆیە جۆری هەویرترشەکانیش جیاواز دەبێت.باشترین شوێن بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هەویرترش سارنجۆکە. هەرکاتێکیش پێویست بوو دەکرێت شەوی پێشتر بڕی ٢٥ گرام لە هەویرترشەکە بکرێتە نێو لیوانێکەوە. بۆ بەیانییەکەی ١٠٠ گرام ئاوی شیرەتینی تێکەڵ بکرێت و ماوەی هنگارێک دابپۆشرێت تا بەکتریاکان دەکەونە خۆ. دەکرێت بۆ هاندانی خێراتری بەکتریاکان کڵۆیەک قەندیش بە تێکەڵاوەکەوە زیادبکرێت. ئینجا ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.