6.1.20

ناسینی کارگ\قارچک

ناسینی کوارگ کارێکی ئاسان نییە و هیچ رێوشوێنێکی تایبەتی نییە بۆ لێک جیاکردنەوەی کوارگی خۆراکی لە جۆرەکانی تر. بەڵام شارەزا و پسپۆرانی بوواری قارچک بەگوێرەی ئەزموونەکانی خۆیان چەند رێنماییەکان داوە تا ئاسانکاری بکات بۆ ناسینی کارگ. بێگومان زۆر جار سەرەڕای ئەم رێنماییانەیش، لە ناسینی هەندێ جۆری کارگ دا مرۆڤ هەڵەدەکات.
ئەم وێنەنیگاریانەی خوارەوە هەرکامەیان بە جۆرێک رێنمایی ناسینی قارچک دەکەن.  بۆ ئەم مەەبستە دوو خاڵی زۆر گرنگ بە ووردی کاریان لەسەر کراوە.  یەکەم شێوەی کڵاوی قارچکەکە و دووەم پەیوەندیی پەڕەکانی قارچک بە کڵاو و بەژن\قەدی کوارگەکەوە.  ئەمانەی خوارەوە هەرکام بە جۆرێک دەتوانە خوێنەر تێبگەیەنێت لە شێوەی کڵاوەکان و پەیوەستیی پەڕەکان بە بەژنەوە.  هەر یەک لەم شێوە کڵاوانە یا شێوازی پەیوەندیی پەڕەکان، دەکرێ بڵێین نموونەی دەیان و سەدان کوارگی ترە.  هیواداریم سوودی لێ ببینن.

























































































میز وەک ماددەی بەپیتکردنی رووەک

میزی مرۆڤ کە پاشماوەی ئەو خۆراکانەیە کە دەیخوات و لە رێگای جەرگەوە ماددە ژەهراوییەکانی دەپاڵێورێن و پاشان زۆربەی لە ڕێگەی میزەڕۆ و بەشێکیشی لە رێگەی کونۆچکەکانی پێستەوە وەک ئارەق دێتە دەرەوە.  
میز پێکهاتووە لە ماددەی یووریا و کۆمەڵێک خوێ کە رێژەکەیان بە گوێرەی خۆراکی کەسەکە دەگۆڕێت. سۆدیۆم و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم لە پێکهاتەکانی میزن. زۆر کەس میزی وەک ماددەیەک بۆ بەپیتکردنی خاک و بەرهەمی کشتوکاڵی بەکارهێناوە و زۆر کەسیش لە دژی ئەمەن. لە راستیدا ماددە پێکهێنەرەکانی میز هەر هەمان ئەو ماددانەن کە لە سەمادی یووریا دا هەن، بەڵام گرفتێکی گەورە لە بەردەم بەکارهێنانی میزدا هەیە کە بریتییە لە خۆراکی کەسەکە. ئەو کەسەی کە میزەکە دەکات ئەگەر کەسێکی ساخ و تەندروست نەبێت، یا ئەگەر کەسێک بێت دەرمانی کیمیایی بخوات کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر چۆنایەتیی میزەکە دەبێت؛ و ماددە کیمیاییەکان یا بەکتریا زیانبەخشەکان لە ڕێگەی میزەوە دێنە دەرەوە و دەگوازرێنەوە بۆ ژینگەی رووەکەکان و دەبنە بەشێک لە خۆراکیان. واتە چ بە شێوەی فیزیکی بێت یا بە شێوەی خۆراکی دزە دەکەنە نێو ورووەکەوە. میزی ئاژەڵ بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئاغەڵ و گەوڕو تەویلەو هۆڵەکاندا لەگەڵ پاشەڕۆکانیان تێکەڵ دەبێت؛ و پاشان بە تێکەڵاوی بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت. واتە ئەو پاشەڕۆیەی لە تەویلەکان کۆدەکرێتەوە و بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت زۆر بەهێزتر و بەپیتترە لەوەی لە دەرەوە کۆدەکرێتەوە؛ چونکە رێژەیەکی زۆری لە میزی ئاژەڵ لەگەڵە. دیارە جیاوازی لە نێوان پاشەڕۆی ئاژەڵەکانیشدا هەیە . بۆ وێنە پاشەڕۆی مانگا و پەز زۆر بەهێزترە لە هی کەر و ئەسپ. پاشەڕۆی مریشک و پەلەوەرەکانیش زۆر بەهێزترە لە هی پەز و مانگا.

5.1.20

خۆراکی ئێسک و خوێن


خۆراکی ئێسک و خوێن وەک کوود\سەمادی کیمیایی بەکاردەهێنرێت بۆ بەپیتکردنی خاکی باخچەکانی گوڵ و سەوزی؛ کە پڕە لە نایترۆجین و فۆسفۆر و کاڵسیەمخوێنەکە پڕە لە پرۆتین و تەنانەت بۆ خۆراکی پەلەوەر و ئاژەڵیش بەکاردەهێنرێت؛ بەڵام بە رێژەیەکی کەمدەتوانرێت لە کاتی چاندن دا خۆراکەکە لەگەڵ تۆوەکە تێکەڵی بکرێت و بچێنرێت تا لەوە دڵنیابیت بەباشی دەچێتە ژێر خاکەکە و لەگەڵی تێکەڵ دەبێتهەروەها دەتوانیت هەر نەمامێکی تازە روواندراو، کەمێک لە خۆراکی ئێسک و خوێنەکەی لە دەوروبەری بڕشێنیتئێسک و خوێن هەم بە شێوەی هاڕڕاوە و هەم بە شێوەی تراو\ شل دەکرێ بە کاربهێنرێت.  خۆراکی ئێسک و خوێن زۆر بەسوودە جێی متمانەیە بۆ بەپیتکردنی خاک بەڵام وەک سەماد وکوودی کیمیایی خێرا نییە؛ و ماوەیەکی درێژتری پێویستە تا کاریەگرییەکانی لەسەر رووەک دەردەکەوێت.
بۆ ئامادەکردنی ئێسک  سەرەتا دەبێ ئێسکەکان لە گۆشت پاک بکرێنەوە تا هیچ چێشنە چەورییەکیان پێوەنەمێنێت، ئینجا بە کەرەستەیەک ورد دەکرێن و پاشان لبەهۆی ئاشی تایبەتییەوە دەهاڕدرێن و دەکرێنە تۆزخوێنەکەیش سەرەتا کۆدەکرێتەوە بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا؛ دەستدەکرێت بە ووشکردنەوەیهەنگاوی یەکەمی وشککردنەوەکە بە گەرمکردن لە سەر ئاگر دەسپێدەکاتئینجا لەسەر رووبەرێکی کۆنکرێتی دەخرێتە بەر هەتاو تا وشک دەبێتەوەدوای ئەوە کۆدەکرێتەوە و بە هۆی ئاشی تایبەتەوە دەهاڕدرێت.
هەرکام لە ئێسک و خوێنەکە تێکەڵ دەکرێن و  وەک ماددەیەکی بەهێزکەری ئۆرگانیک بە ناوی (خۆراکی ئێسک و خوێن) بۆ خاکی باخچەکان بەکاردەهێنرێت.


4.1.20

کەرەستەی تازەی بیناسازیی جێگرەوە

خانووی دروستکراو لە قارچک

کۆمپانیای نیو هیرۆس لەسەر  ئەو بڕوایەیە کە کەرەسەتەگەلی سروشتیی بیناسازی زۆر گرنگن بۆ بەرەنگاری لە دژی تەنگژەکانی کەشوهەوا.   دایانا ڤانکهۆڤن دامەزرێنەری کۆمپانیاکە بە (لایڤ کایندڵی)ی گوت: ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک گۆڕانی کەشوهەوا، داتەپین، هەڵمژینی کاربۆن دایۆکساید، و دەگمەنبوونی سووتەمەنیی فۆسیل، پێویستیی بە چارەسەری تازەی جێگرەوەیە.   ئەو هەروەها گوتی  بانگەواز بۆ  ئابوورییەکی پتر دامەزراوە لەسەر سروشت و سووڕانەوە  رۆژ بە رۆژ پتر دەبێتە پێویستی.
ئێستا چیمەنتۆ بەرفراوانترین کەرەستەی بیناسازیی دەسکردی مرۆڤە کە بەکاردەهەنرێت، بەڵام پێکهاتە سەرەکییەکەی کە چیمەنتۆیە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ژینگەئەو بەرپرسە لە  دەردانی هەشت لەسەدی هەڵمژینی کاربۆن دایۆکسایدی جیهان.
خانووی دروسکراو لە کوارگ -هۆڵەند


ریسوو یارمەتیی ژینگە دەداتکاتێ گەورە دەبێ، بە ئەندازەی دوو بەرابەری کێشی خۆی کاربۆن دایۆکساید وەردەگرێت
لە ماوەی هەفتە نەخشەسازیی هۆڵەندیدا، پتر لە ٧٥٠٠٠ کەس - بریتی لە پیشەسازانی پسپۆر و  بەرپرسانی دەوڵەتی - سەردانی بیناکەیان کرد.   لە رووانگەی ڤان بۆکهۆڤنەوە، پرۆژەکە هەنگاوی یەکەمی گەشتێکی درێژە بەرەو گۆڕینی ژینگە بنیاتنراوەکەمان.

ئەم خانووە کە لە وێنەکاندا دیارە پرۆژەیکەی کاتی بوو لە [هەفتەی نەخشەکێشانی هۆڵەندا] دا نمایش کرا و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.   هەربۆیە بڕیاردار لە ئایندەدا دەسبکرێ بە بنیاتنانی خانوویەک لەم شێوەیە بەم کەرەستانە و بۆ ساڵانێکی درێژ لە شوێنێک دابمەزرێندرێت.  ئەم خانووە سەرەتا چوارچێوەیەکی لە تەختە بۆ ساز کراوە و دوواتر پارچە رووتەختەکانی لە ریسووی کارگ روواندراوە و ئەوسا هەەر پارچەیەک  لە شوێنی دیاریکراوی خۆی دانراوە و بستراوە.  وەک دیارە بەشی خوارەوەی پارچە رووتەختەکان هێشتا کون و کەلەبەری هەیە واتە ریسووەکان هێشتا لە گەشەکردن دان و دوواتر ئەو بۆشایە دادەپۆشن.
 شایانی باسە کە ئەم کەرەستانە دووای ئەوە کە خانووەکە تێکدرا، ژینگە پیس ناکەن بەڵکوو هەموو پارچە ریسووییەکان دەهاڕدرێن و دەبن بە کۆمپۆست بۆ باخچە و زەویوزار.

نموونەیەکی تریش لە بەکارهێنانی ریسوو بۆ کاری بیناسازی، ساڵی ٢٠١٤ لە شاری نیوزیۆرک ئەنجام درا؛ کە لەودا بورجێکی ١٣ مەتری بە بەکارهێنانی ١٠ هەزار خشتی ریسووی دروستکرا و ماوەی سێ
بورجی کوارگی لە نیویۆرک
مانگ بۆ بەرچاوی گشتی نمایش کرا.  لە دوای سێ مانگ هەموو خشتە ریسووییەکان کە لە سرووتی گەنمەشامیی هاڕدراو و ریسوور دروست ببوون، کرانە کۆمپۆستی باخچەکان.


سەرچاوە:


دێمەکار یا دێمەکاری یا وشکەکێڵی


دێم یا دێمە بەو زەوییە دەگوترێت کە ئاوی نییە و تەنیا ئاوی بەفر و باران لە وەرزی پاییز و زستان و بەهاردا، ئاوی دەدات. ئەم جۆرە زەوییانە لە کوردستان زۆرن. لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی ئەوە کە کەرەستە و ئامێرەکانی چاڵ کەندن زۆر بوو، زۆر کەس بە هۆی لێدانی چاڵاو لە سەر زەوییە دێمەکانیان، توانیان زەوییەکانیان بەراو بکەن؛ تا وای لێهات حکومەت ناچار بوو سنوورێک بۆ کەندنی چاڵاو دابنێت. لەلایەکی ترەوە، مەرج نییە هەموو زەوییەکیش کە چاڵاوی لێدەدرێت، ئاوی هەبێت یا ئاوی زۆر بێت.
دیارە هەوڵدان بۆ بەراوکردنی زەوییە دێمەکان بیرۆکەیەکی باشە، تەنانەت ئەگەر بەراوکردنەکە بەشێوەی دڵۆپاندنیش بێت؛ بەڵام کاتێک کە هیچ چارەیەک بۆ بەراوکردن نامێنێتەوە؛ ناکرێ زەوییەکە بخرێتە لاوە و هیچ سوودی لێوەرنەگیرێت. لە دێرین زەمانەوە ووڵاتی کوردەواری جێگای کشتوکاڵ بووە و زەویی دێم و بەراومان هەمیشە پر بەرهەم بوون. ئێستایش دەبێ نائومێد نەبین و بەردەوام بە رێبازی باپیرانماندا هەنگاو هەڵبگرین.
کاتێ کە لە لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت بە دوای کشتوکاڵکردن بەشێوەی دێمەکار، دەگەڕێیت، بابەتی زۆرت دەسناکەوێت؛ بەڵام هەرچی بابەتێکت سەبارەت بە پێشینەی ئەم کارە دەکەوێتە بەرچاو، باس لە مێژووی هەزاران ساڵەی دێمەکاری لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەکات. کوردستان وەک جەرگەی رۆژهەڵاتین و خەڵکەکەی وەک رەسەنترین و دێرینترین گەلی ئەم هەرێمە ئەو شانازییەیان بە نەسیب بووە کە وەک داهێنەری دێمەکاری و وشکەکێڵی ناویان ببردرێت.
نهێنیی دێمەکاری لێرەدایە کە کاتێک رووکاری سەرەوەی زەوی بەهۆی نەبوونی ئاوەوە رەق دەبێت، ئیدی ئەو شێ و نمە ئاوەی لە ژێرەوە هەیە رێگەی هاتنە دەرەوەی نابێت. لەلایەکی ترەوە ریسوو و دەزوولە کەڕووییەکان دەکەونە چالاکی و ئاو و خۆراک بۆ رەگ و ریشەی دار و رووەکەکان دەگوازنەوە؛ و بەمجۆرە رووەکەکان بە زیندوویی دەمێننەوە و گەشەدەکەن.
لە کوردستان نەک هەر تەنیا دار و درەخت بە شێوەی دێمەکار بەرهەم هێنراوە، بەڵکوو شووتی و کاڵەک و خەیار و ترۆزی و سەوزیش بەدێم جێنراوە و بەرهەمهێنراوە. بەرهەمی دێمەکاری بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمی بەراو لە رووی چەندایەتییەوە کەمترە، بەڵام لە رووی چلۆنایەتییەوە زۆر باشتر و بەتامترە. بۆ وێنە سێوێکی دێمەکار لە کاتی پێگەیشتنی دا قەبارەی لە سێوێکی بەراو بچووکترە، بەڵام تامی زۆر خۆشترە لە هی سێوە بەراوەکە. هەروەها بە بەراورد لەگەڵ سێوە بەراوەکە تێچوویەکی زۆر کەمی هەڵگرتووە. لەبەرئەوەی ئاونادرێت، کەمتر تووشی نەخۆشی دەبێت. هەروەها سەمادی کیمیاییشی بۆ بەکارناهێنرێت، چونکە زۆربەی سەمادە کیمیاییەکان بەبێ ئاودان کاریگەرییان نابێ.